بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارییەکی ئاشکرایە بۆ هەموو لایەن سیاسییەکانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەیاننامەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق هۆشدارییەکی ئاشکرایە بۆ هەموو لایەن سیاسییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر"، ڕایگەیاند: تێنەگەیشتن لە پەیامی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕووداوەکانی عێراق بۆ پرسێکی نێودەوڵەتی.

عەبدولواحید لە تویتەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە چیتر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناتوانێت سەبر و لێبوردەیی بەرامبەر بە پێشێل کردنی یاسا و بەکارهێنانی دڕندانەی چەک لە عێراق نیشان بدات.

News Code 6886

Your Comment

You are replying to: .
captcha