کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکان لە هەرێمی کوردستان، داوا لە ئەمریکا دەکەن گرژیی نێوان بەغدا و هەولێر دابەزێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، داواکارییەکیان ئاراستەی ئیدارەی جۆ بایدن کردووە، بۆئەوەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازەوە چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە پشتی بە سێ سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، داوایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، لەپێناو دەستبەرکردنی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەستێوەردان بکات، ئەویش بە ئامانجی ئەوەی ئەنقەرە ناچار نەبێت ئاستی هاوردە کردنی نەوت لە ئێران و ڕووسیاوە زیاتر بکات.

ئەوەش هاتووە: کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی کە بنکەکەی لە داڵاسە، لە مانگی کانوونی دووەمدا نامەیەکی بۆ باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە بەغدا و ئەنقەرە نووسیوە و تێیدا داوای کردووە، نێوەندگیریی لە دۆسیەیەکی ساڵی ٢٠١٤ بکات کە پەیوەندی بە هێڵی بۆریی نێوان عێراق و تورکیاوە هەیە.

News Code 6889

Your Comment

You are replying to: .
captcha