هەپەگە خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی تورکیای ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و تێکشکاندنی دوو کامێرای حه‌راریی تورکیای ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-دا هاتووە: هێزه‌کانمان له‌ هه‌لومه‌رجی دژواردا پێشه‌نگایه‌تی تیمه‌ گه‌ڕۆکه‌کان ٢٠ چالاکیان کردووه.

لە درێژەدا هاتووە له‌و چالاکیانه‌دا لانیکه‌م چوار سەربازی تورکیا کوژراون، هه‌لیکۆپته‌رێکی سکۆرسکی و دوو سیستمی کامێرای حه‌راری تێکشکان، گورز له‌ دوو هه‌لیکۆپته‌ری سکۆرسکی و حه‌فاره‌یه‌ک وەشێنراوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، سوپای تورکیا  شوێنی هێزەکانی پەکەکەی شەش جار به‌ چه‌کی کیمیایی، ٧٩ جاریش به‌ هه‌لیکۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ٣٢ جاریش به‌ فڕۆکه‌ی شه‌ڕ و به‌ سه‌دان جاریش به‌ کاتیوشا و هاوه‌ن بۆردوومان کردووه‌.