٩ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٧:٥٤
لە عێراق 907 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیێکدا 907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

کوردپرێس: ئەمڕۆ شەممە 9/1/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراوە.

لەدرێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە هەر لەو 24 کاتژمێرەدا هەزار و 965 کەسیش چاک بوونەتەوە، چوار کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 600 هەزار و 755 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 602 هەزار و 331 کەس چاک بوونەتەوە و 12 هەزار و 881 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 690

Your Comment

You are replying to: .
captcha