سوپای تورکیا لە مانگی ئابدا 412 جار پەلاماری «عەین عیسا» و ناوچەکانی ڕۆژاوای «گرێسپی» داوە

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سەربازیی «گرێسپی» ئاماژەی دا بە پاشهاتەکانی هێرشی بەربڵاوی تورکیا و بەڵێنی دا ڕووبەڕووی پەلامارەکانی سوپا و میلیشیاکانی سەربەو وڵاتە دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «وسام عمر» وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی گرێسپی باسی پاشهاتەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی عەین عیسا و ڕۆژاوای کانتۆنی گرێسپی دەکات.

بەگوێرەی زانییارییەکانی ئاژانسی ھەواڵی ھەوار، وەسام عومەر ڕاشیگەیاندووە: "لە مانگی ئابدا تورکیا ھێرشەکانی چڕ کردۆتەوە، ٤١٢ ھێرشی کردووە، ئەو هێرشانە بۆ سەر ناوچەکانی "عەین عیسا" و گەڕەکەکانی "گرێسپی" و دواتر بۆ سەر "تەلتەمەر" و دوای ئەوە "عەین عیسا" و "مەنبەج" ئەنجام دراون.

ناوبراو دەشڵێت: ئەم هێرشانە کە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت، جگە لە زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی، زیانی بە موڵک و ماڵی خەڵکیش هەبووە.

وەسام عومەر جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی "گرێسپی" لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا شکستیان بە هەوڵی دزەکردنی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ ناو گوندی "مشرفە" هێناوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتەبێژی ئەنجوومەنی سەربازی "گرێسپی" ڕایگەیاند کە ئەم ئەنجومەنە بەڵێن دەدات ڕووبەڕووی هێرشەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە دەبێتەوە کە بۆ داگیر کردنی خاکی سووریا ئەنجام دەدرێت.

News Code 6912

Your Comment

You are replying to: .
captcha