پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەرڵبژرادنی پەرلەمانیی عێراق نەرمیی تەواوی نواندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت حزبەکەی بۆ بەڕێوەچوونی هەرڵبژرادنی پەرلەمانیی کوردستان لەکاتی خۆیدا، زیاترین نەرمیی لەخۆی نواندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەسرەو گۆران لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ئه‌نجام دا و ئه‌م شانده‌ش واده‌یه‌کی بۆ لایه‌نەکان‌ دیاری کرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.

گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان نەرمیی نیشاندا بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرەو پێش ببات و ئەم پرۆسەیە پەک نەخات، هەروەها نابێت ئەم نەرمی نواندنە ببێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام نەدرێت.

خەسرەو گۆران سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان و هەروەها گۆڕانکاری لە بازنەکانی هەڵبژاردن، وتی: ئەم کارە بەبۆنەی ئەو بڕیارانەیە کە لایەنەکان دەریان کردووە و پاشان دەبێت سەرۆک کۆمار ئاگاداری ڕێێکەوتنەکەی نێوانیان بکەنەوە.