چین؛ ئەمریکا بە دزینی نەوتی ناوچەی ژێر کونترۆی کوردەکانی سووریا تۆمەتبار دەکات

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی ئاسیا تایمز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەروەی چینەوە بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا دەبێت واز لە بردنی سامانە سروشتییەکانی سووریا بەتایبەت ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسیاتایمز دەنووسێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمریکای بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار کردووە و داوای کۆتایی هێنان بە دەستوەردانەکانی ئەو وڵاتەی کردووە.

ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری ژائۆ لیجیانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمریکا وەک دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان سەروەت و سامانی یەکێک لە هەژارترین وڵاتەکانی جیهان بە تاڵان دەبات.

هەروەها ژوو ویلی، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی شانگهای-ی چین بە ئاسیا تایمزی راگەیاندووە، ئەمریکا بەرپرسی لە پاراستنی ئەو بارهەڵگرە نەوتانەیە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان دەچن و لەوەێ بە نرخێکی کەمتر بە کۆمپانیا عێراقییەکان دەفرۆشرێن. لە راستیدا ئەمریکا داهاتی نەوتی سووریا بۆ دابین کردنی پێداویستیی ئەو هێزە کوردانە بەکار دێنێت کە سەر بەو وڵاتەن.

ئاسیاتایمز لە درێژەدا نووسیویەتی: بەپێی راپۆرتی وەزارەتی نەوتی سووریا، بەرهەمی رۆژانەی نەوتی خاو لەو وڵاتە نزیكەی 80 هەزار بەرمیلە، بەڵام ئەمریكا 66 هەزار بەرمیل لەو نەوتە لە سووریا دەباتە دەرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکای بە دەستێوەردان لە سووریا تۆمەتبار کردووە، سووریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا ١١٠ ملیار زیانی بەرکەوتووە، کە بەشێکی زۆری ئەو زیانانە بەهۆی بردنی نەوت و غازی ئەو وڵاتەیە لەلایەن ئەمریکاوە.

News Code 6927

Your Comment

You are replying to: .
captcha