دەسکەوتەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا پاش چوار ساڵ لە دامەزراندنی

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چوارەمین ساڵۆگەڕی دامەزراندنی ئەو ئیدارەیەدا دەسکەوتەکانی لێکدایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، عەبدولحەمید ئەلمەهباش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەر، دەستکەوتەکانی ئەم ئیدارەیەی لە چوار ساڵی ڕابردوودا خستەڕوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا ئەلمەهباش وتی: چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا تێدەپەڕێت و لەو کاتەوە ئیدارەی خۆسەر بەرەو ئاوەدانی و گەشەکردن و گەشەسەندن رۆیشتووە. کە دەرئەنجامی تێکۆشانی شەڕڤانانەکانمانە".

ئەلمەهباش زیادی كرد: "دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا گرنگترین دەستكەوتی كۆنگرەی سێیەمی ئەنجومەنی سووریای دیموكرات بوو، كە لە رۆژی 16ی تەمموزی 2018، لە شاری تەبقا، بەڕێوەچووگ.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ چوارەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەرە کە ڕۆڵێکی گەورەی لە هاوکێشەکانی سووریادا هەیە و ئێستا بووەتە سیستەمێکی سیاسی و سەربازی و ئیداری.

عەبدولحەمید ئەلمەهباش لە درێژەدا ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کرد و زیادی کرد: "ئیدارەی خۆسەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، لە هەموو بوارەکاندا خزمەتی بە خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کردووە لەوان لە بواری پزیشکی، رۆشنبیری، پەروەردە و مرۆیی و پشتگیری لە پەنابەران".

News Code 6929

Your Comment

You are replying to: .
captcha