سیاسەتوانانی عێراقی ڕێگایەکیان لەبەردەست نییە جگە لە ڕێکەوتن لەسەر گەڕانەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، دواى رەتکردنەوەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە، لایەنەکان تەنها دوو بژاردەیان لەبەردەستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زێباری لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کە پرسەکەى یەکلایی نەکردەوە، سیاسەتمەداران بە کردەوە هیچ بژاردەیەکیان لەبەردەست دا نییە جگە لە گەڕانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدری بۆ پەرلەمان بە زەمینەی یاسایی، کشانەوەى کاندیدى سەرۆک وەزیران لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگییەوە.

News Code 6939

Your Comment

You are replying to: .
captcha