ئەمریکا بۆ بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی پشتگیری لە کورد دەکات

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) دەڵێت: ڕۆڵی ئەمریکا و جەنابی مەکگۆرک وەکوو نوێنەری ئەمریکا لە کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریا گرینگ و کاریگەر دەبێت و پشتگیریی ئەمریکا لە کورد درێژەی پێدەدرێت چوونکە پشتگیریی ئەو وڵاتە لە کورد لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادایە.

«عەبدولڕەحمان ئاپۆ» ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەست نیشان کردنی برێت مەکگۆرک وەکوو بەڕێوەبەری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە بەشی سیاسەتدانەریی واشنتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وتی: ئەمریکا گەورەترین هێزی جیهانە و سیاسەتە بنەڕەتییەکانی ئەو وڵاتە بەگۆڕینی کەسایەتییەکان گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت.

ناوبراو وتیشی: ئامادە بوون و جێهێشتنی هەر ناوچەیێک لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەسراوە بە فەرمانی ناوەندە بەڕێوەبەرایەتییەکان لە ئەمریکا و نەبەسراوە بە کەسایەتیێکی تایبەتەوە.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ وتیشی: ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمرکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە سووریا بەمەبەستی پاراستنی دەسکەوتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدایە و جەنابی مەکگۆرک نوێنەری فەرمیی ئەمریکایە لە عێراق و سووریا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لەم ناوچانەدا.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) ئاشکرای کرد: مەکگۆرک بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان دەجووڵێت و ئەمڕۆکە ئەمریکا وەکوو نێوەندگیر و گەرەنتیکەری دانوستانەکانی کوردی-کوردی ئامادەیە و گفتوگۆکانیش درێژەی دبێت چوونکە لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادایە.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ وەبیری هێنایەوە: ڕۆڵی ئەمریکا و جەنابی مەکگۆرک وەکوو نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستانی سووریا و کوردستانی عێراق دەورێکی گرینگ و کاریگەرە و درێژە بە پشتگیرییەکانی ئەمریکا دەدرێت چوونکە ئەم پشتگیرییە لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادایە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK-S) جەختی کردەوە: داهاتوویێکی گەش چاوەڕوانی کوردانی سووریا دەکات ئەگەر ڕەوتە کوردییەکان دەرک بە دۆخی هەستیاری خۆیان بکەن هەنگاو بۆ یەکگرتن هەڵبگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha