نزیک بوونەوەی تورکیا لە حکوومەتی سووریا بە ئامانجی لەناوبردنی ئیدارەی خۆسەری کوردییە

بەشی سووریا- ناوەندی میدیایی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) کۆڕێکی لەژێر ناوی «پرسی نزیکیی تورکیا بە حکوومەتی سووریا» بە ئاوڕدانەوە لە لێکەوتەکانی ئەو پرسە و کاریگەرییەکانی لەسەر بوونی ئیدراەی خۆسەری کوردیی کوردستانی سووریا؛ بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەسەدە کۆڕێک لەژێر ناوی «پرسی نزیکیی تورکیا بە حکوومەتی سووریا» بە بەشداریی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی سەربەخۆ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکە ئەحمەد ئەللابان ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەسەده، هۆکاره سەرەکییەکانی نزیکبوونەوەی تورکیای له حکوومەتی سووریا ڕوون کردەوە.

ئه‌حمه‌د ئه‌للابان ڕایگه‌یاند که‌ لایه‌نه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی سوچی له‌سه‌ر ئەوە ڕێککه‌وتوون که‌ چاره‌سه‌ری گشتی بۆ ململانێی سووریا هەیە، بۆیه‌ حکوومه‌تی تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاسایی ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوان بەنیازن پرۆژەی دیموکراسی لە ناوچەکە لەناوبەرن و لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئاوڕدانەوە لە لێکەوتەکانی ئەم پرسە و کاریگەرییەکانی لەسەر بوونی ئیدراەی خۆسەری کوردیی کوردستانی سووریا خاڵە سەرەکییەکانی ئەم پلانە تاوتوێ دەکەین.

میری ئەلشبلی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، هەروەها پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەری کرد و وتی: ئیدارەی خۆسەر بە دەستکەوتەکانی سەلماندی کە گونجاوترین چارەسەرە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا".

ئەلشبلی ئاماژەی بە هەوڵ و ئامانجەکانی نزیکبوونەوەی تورکیا لە حکوومەتی سووریا کرد و وتی: حکوومەتی سووریا نەیتوانی قەیرانەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات، تورکیاش توانای چاوڕەێیی زیاتری نەبوو. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​لەسەر لەناوبردنی پرۆژەی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا کە کلیلی کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانە، رێککەوتن.

ئەلشبلی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم لێکنزیکبوونەوەیە دەرئەنجامی باشی بۆ گەلی سووریا نابێت و ئەم گەلە دەبنە قوربانیی چالاک بوونەوەی داعش کە داواکاریی سەرەکیی ئەو دوو وڵاتەیە.

لە کۆتاییدا ئەلشبلی داوای دیالۆگی لەگەڵ حکوومەت و لایەنەکان کرد و ڕایگەیاند: تاکە ڕێگە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی گەلی سووریا دیالۆگە و بەشداری سەرەکیی ئەم گفتوگۆیانەش دەبێت ئیدارەی خۆسەری کوردی بێت.

News Code 6943

Your Comment

You are replying to: .
captcha