هەولێر و حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەرپرسی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت هەولێر و حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەرپرسی گرانبوونی نرخی نەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیار ئەنوەر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم" رایگەیاند: بەهۆی بەڵێنی نادروست بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی.

ئەنوەر دەشڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بەهۆی قۆرخی هاوردەی نەوتە لە دەستی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستان.

News Code 6945

Your Comment

You are replying to: .
captcha