یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات دەزانن خەڵک دەنگیان پێنادات بۆیە لە هەڵبژاردن دەترسن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یەکێتی و پارتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسن، چوونکە ناچارن پەنا بۆ ساختەکاری ببەن و دەزانن خەڵک دەنگیان پێ نادات و متمانەیان پێیان نەماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هوشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ NRT رایگەیاند: یەکێتی و پارتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسن چوونکە ناچارن پەنا ببەن بۆ ساختەکاری و دەزانن خەڵک دەنگیان پێ نادات و متمانەیان پێیان نەماوە و ئەوەش دەزانن بارودۆخیان نەک لەناو خەڵک بەگشتی بەڵکوو لەناو ئەندامانیشیاندا زۆر خراپە.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمان وتووشیەتی، "هیچ هەڵبژاردنێک نەبووە ئەو دوو حزبە پەنا نەبەنە بەر ساختەکاری."

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، "یەکێتی و پارتی پێیان وایە هەرکاتێک خۆیان بیانەوێت هەڵبژاردن لە پەرلەمانی کوردستانەوە کە بەدەست سەرۆکایەتی ئێستای پەرلەمانەوە بووە بە ناوچە و کۆمیتەیەکی حزبی، بەو شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دەکرێت دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وەک لایەنی سێیەمی نێوان ئۆپۆزسیۆن و یەکێتی و پارتی بۆ مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و هەڵبژاردن و دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردن بەکاربهێنن، چوونکە هەموو دامودەزگاکانی ئێستای هەرێمی کوردستان شەرعییەتیان لە دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ەوە وەرگرتووە و دادگای فیدراڵیش لایەنی ناوەندە کە دەتوانێت دەست ببات با چارەسەری ئەو گرفتانەی کە درووست دەبن و لە دەستووردا جێگایان بووەتەوە."

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، " من داواکارم لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان سکاڵا لەسەر یەکێتی و پارتی و حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان تۆماربکەن لە دادگای فیدراڵی کە هەموو جارێک هەڵبژاردن دوادەخەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ جاری حەوتەم ئەو کارە بکەن لەپێناو درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەماندا و پەنا نابەنە بەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن".

News Code 6946

Your Comment

You are replying to: .
captcha