ئەندامێکی سووریایی پەکەکە لە ئەستەمبۆڵ دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- میدیاکانی سەر بە حکوومەتی ئیدیعای ئەوە دەکەن کە ئەندامێکی سووریایی PKK لە ئەستەمبۆڵ دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسە هەواڵییەکای سەربە دەوڵەتی تورکیا بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنیەکان ئیدیعای ئەوە دەکەن کە ئەندامێکی سووریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەستەمبۆڵ دەستگیر کراوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا ئیدعای کرد کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی دیاربەکردا، لە ئیستەمبوڵ کەسێک بە ناوی "س- ژ" هاووڵاتیی سووریایە و پاش خستنە ژێر چاودێری لە ئەستەمبۆڵ دەستگیر کراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کەسە لە لایەن لقی دژەتیرۆری پۆلیسی ئیستەمبوڵ بە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی پۆلیس خراوەتە ژێر کونترۆڵ و دەستبەسەر کراوە.

دوای دەستگیرکردنی ئەم کەسە بە فەرمانی دادوەر ڕەوانەی زیندان کرا.

News Code 6954

Your Comment

You are replying to: .
captcha