هەڵویستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کشانەوە لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کشانەوە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،  دەبێت بە دانیشتن و کۆبوونەوە بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە داواکاریی ڕەوتی سەدر بۆ کشانەوەی پارتی و سونەکان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، "تاوەکوو ئێستا بە فەرمی باسی ئەو بابەتە نەکراوە و پێموایە دەبێت بە دانیشتن و کۆبوونەوە بڕیار لەسەر ئەو پرسانە بدرێت، پێشموایە پێویستە هەوڵ بدرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن و حکوومەت پێک بهێنرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە: "وەک پارتی لاریمان نیە کە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، بەڵام پێویستە بەڵێن بدرێت کە ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێ قبووڵ بکرێت".

دەربارەی نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، ئەو پرسە پەیوەستە بەو لیژنەیەی تایبەت بەو پرسە ڕاسپێردراوە.

News Code 6957

Your Comment

You are replying to: .
captcha