تورکیا نایەوێت لە سووریا بکشێتەوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی شیکاریەکی پەیمانگای ئەنجومەنی ئەتلەنتیک، هەنگاوی هەڵێنانی تورکیا بۆ ئاشتبوونەوەی لەگەڵ حکوومەتی سووریا بە واتای ئەمە نییە کە ئەنقەرە مەیلی کشانەوەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "مەلیک عەبدول" پسپۆڕ لە پرسەکانی سووریا و "لارس هاوچ" شرۆڤەکاری پرسی دەستورەدان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان؛ لە وتارێکی هاوبەشدا ئامانجی تورکیایان لە هێنانە ئاراوەی بابەتی ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی سووریا تاوتوێ کردووە.

لەم وتارەدا کە لە پەیمانگای ئەنجوومەنی ئەتڵەسی بڵاو کراوەتەوە، جەختیان کردووەتەوە کە خواستی دەسەڵاتدارانی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق تەنیا بۆ ئەو دۆخە شڵەژاوەی تورکیا لە ناو خاکی سووریا دەگەڕێتەوە کە بەهۆی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ئەنقەرە لە سووریا ڕووبەڕووی بۆتەوە.

ئەم دوو توێژەرە پێیان وایە تورکیا دەیەوێت سووریا رۆڵی سەرکوت کردنی هێزە کوردیەکان بۆ ئەم وڵاتە بگێڕێت، بەڵام بەهۆی پەیوەندی و تەعامولی نێوان هێزە کوردیەکانی سووریا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی، ئەستەمە کە دیمەشق رۆڵی لەو شێوەیەی بگێڕێت.

لەم وتارەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا ئەردۆغان پێویستی بە ڕازی کردنی پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆی هەیە، هەر بۆیە وا خۆی نیشان داوە کە هەوڵ بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ دیمەشق و دوورخستنەوەی کۆچبەرانی سووری لە وڵاتەکەی دەدات کە ئەمەش داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگای تورکیایە.

ئەم دوو شرۆڤەکارە جەختیان لەوە کردووەتەوە، هەرچەندە تورکیا سەرکەوتوو نەبووە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بۆ سەر کوردەکان، بەڵام ئەگەر لە بەدیهێنانی ئامانجی تورکیا دیپلۆماسی شکست بهێنێت، بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا و هەوڵدان بۆ دەرکردنی هێزە کوردییەکان لە نزیک سنوورەکانی تورکیا هێشتا وەک خۆی ماوە و بژاردەیەکی جدییە بۆ تورکیا.

مەلیک عەبدول و لارس هاوچ جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە لە هەر حاڵەتێکدا تورکیا بەنیازی ئەوە نییە کە بەم زووانە سووریا بەجێبهێڵێت.

News Code 6958

Your Comment

You are replying to: .
captcha