یارمەتیی مەکگۆرک بۆ کوردەکان تەنها یارمەتیی سەربازی بوو/ مەکگۆرگ دژایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانی کرد

بەشی سووریا- ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK.S) لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند برێت مەکگۆرگ هیچ خزمەتێکی کوردی نەکرد و لە دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریاش هیچ دەورێکی نەبینیوە.

کوردپرێس:

نافێع عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە هەڵبژێردرانی مەکگۆرک وەک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە بەشی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کرد کە بڕیارە لە کابینەکەی جۆبایدەن ئەو پۆستە وەربگرێت.

نافێع عەبدوڵڵا لەبارەی هەڵبژێردرانی مەکگۆرگ بۆ ئەو پۆستە بە کوردپرێسی وت: برێت مەکگۆرگ دەوری تایبەتی بینی لە پڕچەککردنی یەپەگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ شەڕی دژبە داعش بەڵام مەکگۆرگ هیچ خزمەتێکی کوردی ەکردووە.

ناوبراو دووپاتی کردەوە برێت مەکگۆرگ هیچ خزمەتێکی کوردی نەکرد و لە دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریاش هیچ دەورێکی نەبینیوە.

ئەندامێکی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا گوتیشی برێت مەکگۆرگ دژایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانی کرد و شوێندانەریی نەرێنیی بوو لە ڕوانگەی سیاسەتوانە ئەمریکییەکان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە.

ناوبراو هیوای ئەوەشی خواست کە ئەم جارە مەکگۆرک بتوانێت بۆ لێک نزیک کردنەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا کار بکات و بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریا دەستەبەر بکات.

News Code 696

Your Comment

You are replying to: .
captcha