وەزیری ناوخۆی ئێران بەمەبەستی بەسەركردنەوەی زیارەتكارانی ئەربەعین گەیشتە هەرێمی كوردستان

بەشی ئێران- وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە پێشوازیی لێكرا.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێكی پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازیی كردووە لە ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان و شیوا قاسمی پوور نوێنەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلەمانی ئیران و شاندێكی یاوەریان.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەبەوەش كراوە، مەبەستی سەردانەكە بەسەركردنەوەی زیارەتكارانی ئێران و هەماهەنگیەكان بۆ پێشوازی كردن لە زیارەتكاران بووە لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە.

هەروەها لە سەردانێكی مەیدانیدا زیارەتكاران و بەشە جیاجیاكانی پێشوازی كردن و بەڕێخستنیان بەسەر كراونەتەوە و سوپاسی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرێتی و فەرمانگاكانی دەروازەی باشماخ و حكوومەتی خۆجێی سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیان كردووە بۆ ئاستی شایستەی پێشوازی كردن لە زیارەتكاران و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا.

وەزیری ناوخۆی ئێران سوپاسی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرێتیی و فەرمانگاكانی دەروازەی باشماخ و پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆو حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئاستی شایستەی پێشوازی كردن لە زیارەتكاران و هەماهەنگیی بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای كوردستانی ئێران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا.

News Code 6961

Your Comment

You are replying to: .
captcha