سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراقمان تاوتوێ کرد".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "جەختمان لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کردەوە."

News Code 6968

Your Comment

You are replying to: .
captcha