لە هەرێمی کوردستان دیموکراسی بەدینایەت

بەشی جیهان- مایکل ڕۆبین ڕەخنەی توند لە دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەگرێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو ناوچە بە هۆی هەژموونی بنەماڵەیەوە بەسەر حکوومەتدا دەرفەتی بەدیهێنانی دیموکراسیی راستەقینە نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکل ڕۆبین، بەرپرسێکی پێشووی حکوومەتی ئەمریکا لە وتارێکدا رەخنەی توند لە سیاسەتەکانی چەند دەیەی رابردووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت.

ناوبراو لە وتارەکەیدا کە لە گۆڤاری 1945دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بە لێدوانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کردووە کە باسیان لە پێویستی گۆڕینی هەرێمی کوردستان بۆ دوبەیی دووەم لە ناوچەکەداکردووە؛ بەڵام بە پێچەوانەی لێدوانی ئەم کەسانە، هەرێمی کوردستان عێراق توانای ئەوەی نییە ببێتە دوبەی دووەم.

ناوبراو هۆکاری سەرەکی پێشنەکەوتنی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان بە هەژموونیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر زۆربەی دامودەزگا حکومییەکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی پۆستە گرنگەکان لە حکوومەتی ناوەندی عێراق دەزانێت.

ڕۆبین بۆ نموونە باسی لەوە کردووە کە ئەم حیزبە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بگرێتە دەست، بەڵام سەرکەوتن بەم شێوەیە نرخێکی زۆری دەبێت.

مایکل ڕۆبین پێیوایە بەراورد کردنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوبەی هەڵەیە، چونکە نە بارودۆخی جوگرافی و نە تایبەتمەندی حوکمڕانی ئەو دووانە لەیەک ناچن.

ناوبراو بنەماڵەی بارزانی تۆمەتبار کردووە بەوەی، کە نەوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆ پۆستە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان دەست نیشان دەکرێن.

مایکل ڕۆبین ڕاشیدەگەیەنێت کە پارتی حکوومەتی یەک حزبی دروست کردووە، ئەمەش ناڕەزایی فراوانی لە هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە، ئەم ناڕەزاییەش هەندێک جار بە خۆپیشاندان و هەندێک جاریش بە کۆچ کردنی بەناچاریی خەڵکی هەرێم خۆی نیشان دەدات.

News Code 6977

Your Comment

You are replying to: .
captcha