ئەمریکا هەوڵ دەدات لایەنە کوردییەکانی سووریا لێکنزیک کاتەوە

بەشی جیهان- ئیدارەی خۆسەری کوردی و هێزەکانی سووریای دیموکرت، لەژێر گوشاری ئەمریکادا، مۆڵەتیان بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد داوە ئامادەکاری بکات بۆ بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنگرەی خۆی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیریان ئابزێرور باس لەوەدەکات کە ئیدارەی خۆسەری کوردیی سووریا نەرمیی نواندووە هەمبەر ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا کە لایەنی بەرامبەری پارتی کوردیی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و دیکەی حزبە چەپەکانە.

لایەنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریای نزیک لە بارزانی و لایەنی سەر بە پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات لە ساڵی 2012 ـەوە بۆ یەکگرتنەوە خەریکی دانوستانن، بەڵام تا ئێستاش سەرەڕای واژۆ کردنی دوو ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، ناکۆکییەکانیان وەک خۆی ماوەتەوە .

ئەم گۆڤارە ئینگلیزی زمانە هۆکاری نەرمی نواندنی ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات و پارتی یەکێتی دیموکرات یان (پەیەدە) بەرامبەر بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا بۆ ئەو گوشارانە گەڕاندۆتەوە کە ئەمریکا خستوویەتە سەریان.

سیریان ئابزێرور لە زاری میدیاکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنەوە دەنووسێت کە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەنەکەسە ڕایانگەیاندووە کە ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێگریان لە چالاکییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد نەکردووە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەم.

بەرپرسانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەنەکەسە هیوایان دەربڕیوە کە دوای کۆنگرەی چوارەم پرۆسەی ئاشتەوایی نێوان ئەنجومەنەکەیان و ئیدارەی خۆسەر دەست پێبکاتەوە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ئیدیعای ئەوە دەکات کە بەپێی ئەو بەڵگەنامە گەرنتی کراوە کە واژۆی نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لەسەر دەبێت بەستێن بۆ ئازادیی سیاسیی ئەنەکەسە فەراهەم بکرێت و پێچەوانەی ڕابردوو گوشاریان نەخرێتە سەر.

سیریان ئابزێرور لە ڕۆژنامەی (الو‌‌‌طن)ەوە گێڕاویەتەوە کە هەوڵی ئەمریکا بۆ نزیک کردنەوەی هێزە سیاسییە کوردەکانی سووریا وەڵامدانەوەی هەوڵی ڕووسیایە بۆ نزیک کردنەوەی کورد و دیمەشق.

News Code 6982

Your Comment

You are replying to: .
captcha