هاوشانی ھێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق لە ھەوڵدا بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەكێتی، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر، رایگەیاند، لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە ھاوکاربن و ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەھەوڵدابن بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر-CTG کۆبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزەکە ئامادە بوون، "گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعشەوە کرا و جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگا و سەروەریی یاسا تاوتوێ کران."

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی داوایکرد "بەهەمان رۆحییەت و هەڵوێستی نیشتمانییانەی خۆیانەوە بەردەوامبن لە ئەرکەکانیان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان."

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە ھەماھەنگی و ھاریکاری ھەواڵگری و سەربازی لەنێوان ھەرێم و عێراق کرد و وتی: "ئەرکی ئێوەیە لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و ھێزی پێشمەرگە ھاوکاربن و ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەھەوڵدابن بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر بەتایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە".

News Code 6989

Your Comment

You are replying to: .
captcha