ناڕەزایی وڵاتانی ڕۆژاوا لە هاوپەیمانە کوردەکانیان زیاتر بۆتەوە
بەشی جیهان- وڵاتانی ڕۆژاوا کە هەرێمی کوردستانی عێراق بە هاوپەیمانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانن ئێستا ناڕەزایی خۆیان لە ئەدای دوو حزبی دەسەڵاتدار ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وڵاتانی رۆژئاوا کە هەرێمی کوردستانی عێراق بە دوورگەی دیموکراسیی ناوچەکە ناودەبەن، نائومێدیی خۆیان لە ئەدای حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر پرسە گرنگەکانی ساڵانی رابردوو دەربڕیوە.

لە داخوازییە سەرەکییەکانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، رەچاوکردنی ئازادی رادەربڕین و رێکخستنی هێزی پێشمەرگەیە. بەڵام هەر دوو حیزبی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق هێشتا هێزەکانی سەر بە خۆیان دەپارێزن و پرۆسەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بە هێواشی بەرەوپێش دەڕوات.

لەم دواییانەدا گۆڤاری ئەمواج لە وتارێکدا باسی لە زیادبوونی ناڕەزایی جەماوەری لە هەرێمی کوردستان کردووە، هەرچەندە ئەم ناڕەزایەتیانە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.

ئەم گۆڤارەدا باس لەوە کراوە کە وڵاتانی رۆژئاوا لە ئەدای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق نائومێد بوون و نووسیویەتی: دیپلۆماتکارانی رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا بە ئاشکرا رەخنەیان لە سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکانی ٦ی ئەیلول گرتووە.