تا ئێستا 48 زیارەتکاری ئێرانی لەعێراق گیانیان لەدەست داوە
بەشی ئێران- بەرپرسی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران ئاشكرای كرد، لە عێراق تاوەكوو ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكار بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید سادق حوسێنی سەرۆکی دامەزراوەی حەج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاند: تاوەكوو ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچوو و 48 کەسیش بە ڕووداوی هاتوچۆ و یان مەرگی سروشتی گیانیان سپاردووە.

ناوبراو  دووبارە سوپاسی دەوڵەت و میللەتی عێراقی کرد کە هاوکارییەکی شایانیان لەگەڵ زیارەتکاریە ئێرانییەکاندا بووە.