چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر حکوومەت پێکناهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر حکوومەت پێکناهێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود ئەلحیانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی «النعلومە» دا وتیشی: بە ئاوڕدانەوە لە قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت حکوومەت پێک بهێنێت.

ناوبراو زیادی کرد: جێبەجێ کردنی خواستی سەرکردەی ڕەوت و حزبە سیاسییەکان لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمانەوە یارمەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی وڵات نادات.

مەحموود ئەلحیانی ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێمە وێڕای پێشوازی کردن لە هەڵویستی ئەمدواییەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سونەکان جەخت لە بەرەوپێش بردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەین بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر حکوومەت پێکناهێنێت.

News Code 6993

Your Comment

You are replying to: .
captcha