تورکیا دەستگیر کردنی دوو چەکداری پەکەکە لە مەخموور ڕادەگەیەنێت
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری تورکیا رایدەگەیەنێت، دوو چەکداری پەکەکەیان لە کەمپی مەخموور دەستگیر کردووە و بردویانن بۆ تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ-ی حکوومەتی تورکیا رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەزگای هەواڵگری (MİT) لە کەمپی مەخموور دوو چەکداری پەکەکەی بەناوەکانی حەتیب گونەی و ئایا ئەحمەد سولەیمان دەستگیرکران و برانەوە بۆ تورکیا".

لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەو کەمپە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراوە و زیانی گیانی و ماڵی لێکەوتووەتەوە.

کەمپی مەخموور کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە کەمپی "پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی" دەناسێندرێت، زیاتر لە 12 هەزار کەس لێی نیشتەجێن.