لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی ساڵانەی ئازادیی کوردستانی سووریا، نوام چۆمسکی وتارێک پێشکەش دەکات

بەشی سووریا- نوام چۆمسکی، بیرمەندی ئەمریکی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندی ساڵانەی ئازادیی کوردستانی سووریا لە زانکۆ ڕۆژئاوا وتارێک پێشکەش دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی ساڵانەی ئازادیی ڕۆژئاوا (کوردستانی سووریا) ڕۆژی 15ی جانیڤێری لەلایەن بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە قامیشلو بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی فورات نیووز زیاتر دەنووسێت نوام چۆمسکی بیرمەند و فیلەسوفی ئەمریکی لەسەر بانگهێشتی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانستگای ڕۆژئاوا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا وتارێکی دەبێت.

وتاردانەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە فەیسبووک و کەناڵی یووتیووبی زانستگای ڕۆژئاوا بڵاو دەبێتەوە.

ئامانجی کۆڕەکە تاوتوێ کردنی دۆخی کوردستانی سووریا و بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. هەروەها شیکردنەوەی دەرفەتەکان، هەڕەشەکان، ئامانجەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ئیدارەی خۆسەرە.

زانکۆی ڕۆژئاوا لە ساڵی 2016 لە قامیشلۆ دامەزرا و ئامانجی ئەو زانکۆیە پێشکەش کردنی سیستەمێکی بارهێنانی نوێیە بۆ گەیشتن بە ڕێزگرتن لە جیاوازیی فەرهەنگی و زمانی، یەکسانی مافی ژن و مێرد، دادپەروەریی ژینگە و هزری ڕەخنەگرانەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 700

Your Comment

You are replying to: .
captcha