بە تۆمەتی بانگەشە کردن بۆ PKK دە فەرمانبەری کوردی شارەوانیی مێرسین دەستگیر کران

بەشی تورکیا- 10 فەرمانبەری شارەوانیی مێرسین بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەیان بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا هێلیانکۆتایە سەر ماڵی 10 کەس لە کارمەندانی شارەوانیی مێرسین ئەوەش بە تۆمەتی بانگەشە کردن بۆ پەکەکە.

ئاژانسی ئانادۆڵو و میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا ڕایانگەیاندووە تاوانی ئەو دە کەسە بانگەشە کردنە بۆ PKK و KCK. بەڵام ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند ئەم چەند کەسە پاش وتەکانی ئۆلجای کلاووز نوێنەری مەهەپە لەدزی کارمەندانی شارەوانیی مێرسین دەستگیر کراون.

داواکاری گشتیی مێرسین بەتۆمەتی ئەوەی کە ئەو 10 کەسە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیاندا بانگەشەیان بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کردووە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆیان دەرکردووە.

News Code 7004

Your Comment

You are replying to: .
captcha