رادەستکردنەوەی داواکراوە بیانییەکان ئەرکی دامەرزاوە دادوەرییەکانە نەک حکوومەت

بەشی جیهان- سەرۆک وەزیرانی فینلەندا رایگەیاندووە، کە لە وڵاتەکەیدا بڕیاردان لە رادەستکردنەوەی داواکراوە بیانییەکان ئەرکی دامەرزاوە دادوەرییەکانە و ئەو پرسە لە دەسەڵاتی حکوومەتدا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساننا مارین دوای پێشکەش کردنی وتارێک لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئەورووپا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەو داواکاریانەی کە ئەنقەرە بۆ دیپۆرتکردنەوەی داواکراوانی تورک پێشکەشی فینلاندای کردووە، هەروەها ڕوونیکردەوە کە سەروەری یاسا بۆ فینلاند زۆر گرنگە و ئەم پڕەنسیپە لای ئەوان زۆر بەبەهایە.

مارین هەروەک وتوویەتی: "رادەست کردنی داواکراوان بەبڕیاری سیاسیی نابێت، ئێمە لە حکوومەت قسە لەسەر ئەوە ناکەین کە ئایا کەسێک دیپۆرت بکەینەوە یان نا. ئەو بڕیارانە سیاسییەکان نایدەن، بەڵکوو ئەو پرسانە لەدەسەڵاتی دامەزراوە دادوەرییەکانە".

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاماژەی بەوەکرد کە پڕۆسەی رەزامەندیدانی پەڕلەمانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ سەبارەت بە داواکاریی ئەندامبوونی ئەوان بەردەوامە، جەختیشی کردەوە کە ئەوان دەیانەوێت لەزووترین کاتدا ببنە ئەندامی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی.

لەسەرەتادا تورکیا ڤیتۆی دژ بە ئەندامبوونی هەریەک لە سوید و فینلەندا لە ناتۆ بەکارهێنا، بەوپێیەی ئەو دوو وڵاتەی بە پەناگەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بزووتنەوەی خزمەت هەژمار دەکرد، بەڵام لە دوایین لوتکەی ناتۆ لە مەدرید یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی سێقۆڵیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەوە لەبەرانبەر رازی بوونی تورکیا بە بەئەندامبوونیان لە ناتۆ، دەبێت ئەو دوو وڵاتە ئەسکەندەناڤییە ئەندامانی پەکەکە و بزووتنەوەی خزمەت رادەستی تورکیا بکەنەوە.

تورکیا چەندین جار لەسەر زاری گەورە بەرپرسانییەوە هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر بێت و سوید و فینلاند بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانە کە لەلایەن تورکیاوە داواکراون پەشیمان بووبێتنەوە، ئەوا ئەنکەرەش پرۆسەی بەئەندامبوونیان لە ناتۆ ڕادەگرێت.

News Code 7009

Your Comment

You are replying to: .
captcha