دارە پیرەکانی سنووری بادینان دەبڕدرێتەوە و ڕەوانەی توركیا دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، توركیا دارستانەكانی بادینان دەبڕدرێتەوە و ئەمەش مەترسی گەورەی ژینگەیی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە، دارە پیرەکانی سنووری بادینان دەبڕدرێتەوە و ڕەوانەی توركیا دەكرێن و دەیان دارستانەی چڕ وشكبوون، كە مەترسی گەورەی ژینگەیی هەیە و ئەمە بڕینەوە و سووتاندنی نیشتمانە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: پێموابوو لایەنەبەرپرسەکان دینە دەنگ، بەڵام دەرکەوت نیشتیمان پەروەریش تەنها دروشمە و بێدەنگییەکی ترسناک لەو تاوانە گەورەیە هەیە.

پێشتریش لقی کوردستانی عێراقی ڕیکخراوی سی پی جەی، ڕایگەیاندبوو، دەوڵەتی تورک بەشێک لە دارەکان بۆ دروستکردنی ڕێگا و بەشێکی دیکەشی بۆ شوێنی بنکە و بارەگاکانی دەبڕێتەوە و دارەکانی ڕەوانەی تورکیا دەکات.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە زاری سەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کردبوو، بەشێک لە داری دارستانەکانی کوردستان لە تورکیا بۆ دروستکردنی مۆبیلیات بەکاردەهێندرێت و بەشیکی دیکەسی بۆ دروستکردنی خەڵوز بەکار دەهێندرێت.

News Code 7011

Your Comment

You are replying to: .
captcha