دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی لەدژی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێراقی، لەبارەی دەستووری هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ، لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵایەکی تۆمار کرد بەوەی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت کە دەستوورەکەی بەشێوەیەک دابڕێژێت، پێچەوانەی دەستووری عێراق نەبێت.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵاکەی ئەو پەرلەمانتارەی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بابەتە لە دەرەوەی پسپۆڕیی دادگای باڵای فیدراڵییە.