کاردانەوەی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ ڕووداوی گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی«ژینا»

بەشی کوردستان- سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان داوای لە هێزی ئینتیزامی کرد وەڵامدەری داخوازیی ڕای گشتیی بێت لەبارەی ئەو ڕەفتارە ناشایستەی لەگەڵ مەهسا ئەمینی کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد نامداری ڕایگەیاند ئەم چەشنە هەڵسوکەوتە لەلایەن هەندێک نەزانکارەوە دەبێتە هۆی ناشیرین کردنی ئابڕووی دەسەڵات و ئەم چەشنە ستەمە بۆ حکوومەتی ئیسلامی جوان نییە.

نامداری ڕاشیگەیاند بەرگری کردن لە مەهسا ئەمینی «ژینا» ئەرکی سەرشانی ناوەندی پارێزەرانی کوردستانە ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین کە ئەگەر بنەماڵەی ئەمینی قبووڵ بکەن تا گەیشتن بە ئەنجام ئەم دۆسیە پێوشوێنگیری دەکەین.

News Code 7017

Your Comment

You are replying to: .
captcha