دانوستان لەنێوان دوو حزبی سەرەکیی کوردستاندا درێژەی هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە لەسەر بەردەوام بوونی گفتوگۆ لەنێوان حزبەکەی و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح عومه‌ر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "به‌غداد الیوم" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌ كوردییه‌كه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ و پێشكه‌وتنیش له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌دیهاتووه‌.

ناوبراو وتیشی: کێشەی ئێستا پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نییە، بەڵکوو لە ئێستادا دەرچوون لە قەیرانی سیاسی وڵات گرینگە.

شایانی باسە سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حیزبی یەکێتی و پارتی، بۆ بەشداری کردنیان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بە کاندیدێکی هاوبەشەوە چەند هەواڵی دژبەیەک بڵاو کراوەتەوە.