بەهۆی هۆکارە دیارەکان لەم هەڵبژرادنە کاندید ناکرێم

بەشی تورکیا- دەمیرتاش رایدەگەیەنێت، شەرەفمەند دەبێت ببێتە کاندیدی هاوبەشی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بەڵام ئەوە ناکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گرتووخانەی ئەدرنەوە، لە وەڵامی پرسیاری میدیایەکی تورکیا رایگەیاند: "ئەگەر لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن وەک کاندیدی هاوبەش دیاری بکەن شەرەفمەند دەبێت، بەڵام بەهۆی هۆکارە دیارەکان، لەم هەڵبژاردنەدا ئەو ناکرێتە کاندید".

ناوبراو گوتیشی "ئەو کەسەی کە لایەنەکان دەیکەنە کاندیدی هاوبەش، دەبێت دیموکراتخواز بێت و بتوانێت هەموو پێکهاتەکانی تورکیا کۆب کاتەوە".

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە مانگی حوزەیرانی 2023 بەرێوەبچێت، سێ بەرەی سەرەکی لە هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی کێبڕکێ دەکەن، ئەوانیش (هاوپەیمانی کەد و ئازادی) کە لایەن پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە سەرپەرشتی دەکرێت، هەروەها هاوپەیمانی (جموور) پێکهاتووە لە ئاکپارتی و مەهەپە، هاوپەیمانیەتییەکی دیکەی شەش قۆڵی هەیە ئەوانیش شەش پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیان.

News Code 7025

Your Comment

You are replying to: .
captcha