پارتی دەیەوێت درێژکردنەوەی تەمەنی کابینەکەی مەسروور بارزانی بە یەكێتی و گۆڕان بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، پارتی بە ڕوونی دەیەوێت تەمەنی کابینەکەی مەسروور بارزانی درێژبکاتەوە و وەک هەموو ئیشەکانی دیکەی ئەو کارە ناشەرعییە بە یەکێتی و گۆڕان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ر ایگەیاند، پارتی بە روونی دەیەوێت بە بەکارهێنانی یەکێتی و گۆڕان تەمەنی کابینەکەی مەسرور بارزانی درێژبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر پارتی دەیەوێت هەڵبژاردن بکرێت، ئەوا لەم خولەی پەرلەمان و زۆرینە و سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەتی بەدەستەوەیە بۆ نایکات، دەیەوێت خۆی بخەڵەتێنێت یان خەڵک؟.

باسی لەوەش کرد، پارتی مایسترۆی دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستانە و ئەو قسانەی باس لە نیگەرانییەکانی ئەو حزبەدەکەن لە دواخستنی هەڵبژاردن لە ڕوی سیاسی و یاساییەوە بێبایەخن.

هۆشیار عەبدوڵا وتیشی، پارتی وا خۆی دەردەخات پەرۆشی هەڵبژاردنە بەڵام یەکێتی و گۆڕان ناهێڵن.

ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت بەڵام لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.