کۆبوونەوەکان تا دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانی و گەیشتن بە بڕیارێکی نەتەوەیی گشتگیر درێژەی دەبێت

بەشی سووریا- ئامینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات جەختی لە گرینگایەتیی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان کردەوە تا دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی تا گەیشتن بە شۆناسێکی نەتەوەیی سەرانسەری بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) لە کۆتایی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری کە بە ئامادەبوونی چەند لیژنە لە شارەکانی «ڕەقە» «قامیشلۆ» «حەلەب» و دەیان سیاسەتوان و نووسەر و چالاکوانی مەدەنی بەڕێوەچوو وتی: ئەم کۆبوونەوانە لە چوارچێوەی تەواو کردنی کۆبوونەوەکانی ستۆکھۆڵم بشێوەی ناوخۆیی بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوانەدا چەندین پرسی سەرەکی و گرینگ لەبارەی ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا خرایە بەرباس.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئامینە عومەر وتارێكی سەبارەت بە ئاسۆی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی لە سووریا پێشكەش كرد و وتی: لە یەكەم ڕۆژی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەری قەیرانی سووریا كرا، بۆچوونەكان لەو بارەیەوە پڕبایەخ بوون، زۆربەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، جەختیان لەسەر دیالۆگی سووری-سووری وەک سەرکەوتووترین چارەسەری قەیرانی سووریا کردەوە.

ئامینە عومەر ئاماژەی بەوەدا کە رێککەوتنێک هەیە کە تاوەکوو بۆچوونی سەرجەم فراکسیۆنەکانی سووریا یەکدەگرن مەسەدە ئەو کۆبوونەوانە درێژە پێبدات.

News Code 7036

Your Comment

You are replying to: .
captcha