پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێرق دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستاش هەوڵی بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێرق دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فایەق یەزیدی بە ئاژانسی هەواڵی «بغداد الیوم» ڕاگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەت پاش کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق، هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات.

یەزیدی زیادی کرد: بە ئەگەری زۆرەوە کورد بە دوو کاندید لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشداری دەکات.