ڕاگەیێندراوی سێنتکۆم لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردەکان لەدژی شانە نووستووەکانی داعش
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یارمەتی ئۆپەراسیۆنی هێزە کوردەکانیان لە کەمپی هۆل داوە ئەوەش لە ڕێگای پشتیوانیی هەوڵگریەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا باس لە دەستگیر کردنی نزیکەی 300 چەکداری داعش لە ناو کەمپی هۆل لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سووریا دیموکرات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێزەکانی سووریای دیموکرات وەکوو هاوکاری هێزە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی پاشماوەکانی داعش لە کەمپی هۆل لە 25ی ئابەوە دەست پێکرد بوو، کۆتاییان پێهێنا.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە ئەوەش بە پاڵپشتیی هەواڵگری و سیخوڕی.