پەکەکە ڕێز لە یاساکانی تورکیا دەگرێت، پێویستە پێبەندی یاساکانی هەرێمی کوردستان-یش بێت

بەشی تورکیا- ئیسماعیل بێشکچی بڕوای وایە پەکەکە بێڕێزی بە یاساکان و قەوارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامانجی ئەو گرووپە ورد کردن و تێکدانی پێکهاتەی هەرێمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل بێشکچی کۆمەڵناس و شرۆڤەکاری تورک لە یادداشتێکدا ڕەخنە لە ستراتێژیی پەکەکە دەگرێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق و داوا لەو گرووپە دەکات ڕێز لە یاساکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگرێت.

ئیسماعیل بێشکچی کە ناوبانگە بە پشتگیری کردن لە مافی کورد لە سەردەمی ڕەشی تورکیا و لەلایەن کوردەوە خاوەن ڕێزە، پێشتر لە یادداشتێکدا باسی لە هاوکاریی پەکەکە و حەشدی شەعبی کردبوو لە شەنگال دژ بە سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن لایەنگرانی پەکەکە-وە هێرشی کرابوویە سەر. لە وەڵامی ئەو کاردانەوەدا ناوبراو جارێکی دیکە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی پەکەکە گرت دژ بە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان.

بێشکچی لە یادداشتەکەیدا دەنووسێت: ئەمڕۆ کوردەکان لە وڵاتانی جیاوازی ئەورووپی و بە تایبەت لە ئەڵمانیا جێگیر بوونە و بەشێکی زۆریان پەیوەندیی بە پەکەکە-.ە هەیە یان لانیکەم لایەنگری لەو گرووپە دەکەن. پەکەکە لە وڵاتانێک وەکوو ئەڵمانیا، فەڕەنسا، هۆڵەندا . سوید خۆی لەگەڵ یاساکاندا ڕاهێناوە. جگە لەمەش لە ژمارەیێک شاردا وەکوو ئیستەمبۆڵ، ئیزمیر، ئادانا و مێرسین-یشدا کوردەکان ژیان بەسەر دەبەن. ژمارەیێک زۆر لەمانەش پەیوەندییان بە پەکەکە-وە هەیە. سروشتیە کە پەکەکە لەم شارانەیشدا پێبەندی یاساکان و پێکهاتەی حکوومەتی تورکیایە. لە دیاربەکر و وان و باتمانیشدا بە هەمان شێوەیە؛ بەڵام پەکەکە پێبەندی یاسا و ڕێساکان لە هەرێمی کوردستاندا نییە. دەیهەوێت سووکایەتی پێبکات و تێکی بدات و لەناوی بەرێت و گوشاری بخاتە سەر.

بێشکچی بڕوای وایە ئەو ڕووداوانەی لە مانگی ڕابردوودا گرژیی لەنێوان پەکەکە و پارتیدا دروست کرد تاوانبارەکەی پەکەکە بوو کە هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەڵام حەرام کردنی شەڕی براکوژی لەلایەن مەسعوود بارزانیەوە ڕێگری کرد لە سەرهەڵدانی شەڕێکی گەورەتر.

ناوبراو هەروەها بڕوای وایە کە پرسی نێوان گرووپە کوردیەکان دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێتف یبەڵام پێش لە هەموو ئەمانە دەبێت ڕێز لە یاسا و ڕەوایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگیردرێت و ڕەخنەکان بە دانوستان چارە بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 704

Your Comment

You are replying to: .
captcha