سێ سەربازی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆسەر کۆبانێ کوژران

بەشی سووریا- لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی  تورکیا بۆ سەر گوندی قەرەموخی رۆژهەڵاتی کۆبانێ، 3 سەربازی حکوومەتی دیمەشق کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی کردەوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی قەرەموخی کۆبانێیان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا 3 سەربازی حکوومەتی ناوەندیی سووریا کوژران.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چەند جارێک گوندی قەرەموخیان بۆردوومان کرد.

فڕۆکە چەنگییەکانی تورکیا هەروەها گوندەکانی جێشان، قەرەمۆخ، تەل شەعیر و زۆر مخاریشیان تۆپباران کرد.

News Code 7041

Your Comment

You are replying to: .
captcha