مافی مرۆڤ بۆ ئێران بایەخی جەوهەریی هەیە

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە گیانلەدەست دانی مەهسا ئەمینی و فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ تاوتوێ کردنی پرسەکە و وتی: مافی مرۆڤ بۆ ئێران بایەخی جەوهەریی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە شێوازی ڕوانگەی واشنتۆن بۆ مافی مڕۆڤ گرت و جەختی کردەوە: ئەمریکا دەبێت واز لە ڕژاننی فرمێسکی تیمساحی بێنێت و کۆتایی بە تیرۆریزمی ئابووری بدات.

ناوبراو کە ئێستا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە نیویۆرکە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە: «فەرمانی بەدواداچوون بۆ مەرگی تراژیکی مەهسا، کە هەروەها کە سەرۆک کۆمار وتی وەکوو کچی خۆمان بوو، دەرکراوە».

وەزیری دەروەی ئێران درێژەی دا: پێچەوانەی ئەوانەی کە وەکوو ئامێرێک چاو لە مافی مرۆڤ دەکەن؛ مافی مرۆڤ بۆ ئێران بایەخی جەوهەریی هەیە و ئەمریکا دەبێت واز لە ڕژاننی فرمێسکی تیمساحی بێنێت و کۆتایی بە تیرۆریزمی ئابووری بدات.

News Code 7050

Your Comment

You are replying to: .
captcha