داعش دەستی بە پەلاماردانی خاڵە سەربازییەکانی سوپای عێراق کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو گرووپی تیرۆریستیی داعش چەند خاڵی سەربازی سوپای عێراقی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو گرووپی چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق لە سنووری قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک.

بەگوێرەی زانیارییەکان گرووپی چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای دوبز هێرشیان کردوەتەسەر خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق و تائێستاش شەڕ بەردەوامی هەیە، لەبارەی ئەو رووداوەش فەرماندە ئەمنییەکانی سنوورەکە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان لەبارەی وردەکاری هێرشەکە بڵاونەکردوەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە هەر ئەمشەو گرووپی چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر گوندی شروین لە باکووری رۆژهەڵاتی دیالە، هێزەکانی حەشدی شەعبیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و بەگوێرەی راگەیەنراوی دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

News Code 7051

Your Comment

You are replying to: .
captcha