لە ساڵۆگەڕی دامەزراندنیدا PYD ڕایدەگەیەنێت قەیرانی سووریا تەنها لەڕێگای سیاسییەوە چارەسەر دەبێت

بەشی سووریا- پارتی یەکێتیی دیموکرات لە ساڵۆگەڕی دامەزراندنیدا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند تەنها ڕێگای چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا ڕێگاجارەیەکی سیاسییە لەسەر بنەما دیموکراتیکەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی، پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بڵاوی کردۆتەوە؛ تاکە چارەسەری قەیرانی سووریا بە چارەسەرێکی سیاسیی ئاشتیخوازانە لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموکراسیەکان دەزانێت.

لەم بەیاننامەیەدا کە ئاژانسی هەواڵی "هاوار" بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بە رۆڵی پەیەدە کراوە وەک ستراتیژی هێڵی سێیەم لە سیاسەتی سووریادا، کە بە سیاسەتێک کە لەسەر بنەمای دیموکراسی بنیات نراوە تەنیا هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵک و پاراستنی پێکهاتەی گشتیی سووریا.

پارتی یه‌کێتیی دیموکرات راشیگه‌یاند که‌ له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریاوه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ بژارده‌ی سه‌ربازی هیچ چاره‌سه‌رێک ناهێنێت و په‌یه‌ده‌ خوازیاری گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه‌.

جگە لەوەش پەیەدە جەختی لەوە کردووەتەوە کە "تەنها چارەسەر بۆ قەیرانی سووریا چارەسەرێکی سیاسییە لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموکراسیەکان" و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوام دەبێت.

پەیەدە زیاتر گوتی: "ئێمە لە حاڵەتی شەڕداین، هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەرمان هەیە، پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە هەموو پرسەکان لەگەڵ ئەواندا هاوبەش دەکەین". وەک چۆن سەختترین مەرجەکانمان تێپەڕاند، قۆناغەکانی داهاتووش تێدەپەڕین.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پارتی یەکێتی دیموکرات لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە ڕۆڵی سەرەکی لە پێشهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەبووە.

News Code 7055

Your Comment

You are replying to: .
captcha