وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان/ ئێمە چارنووسی هاوبەشمان بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەوێت

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە جێگیر بوونی دادپەروەری بۆ هەموو جیهان کرد و زیادی کرد: ئێمە خوازیاری چارەنووسی هاوبەشین بۆ هەموو مرۆڤەکان.

بەپێی هەواڵی کوردرێس، لە 77ەمین لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئێران ڕایگەیاند: خواستی جێگیر کردنی دادپەروەری لە دەروونی هەمووانە و ئێمەش پشتگیری لە جیهانی بوونی دادپەروەری دەکەین و دژی ستەم و جەنگین.

سەرۆکی ئێران ڕاشیگەیاند: کەڵەکەبوونی نادادپەروەری دەبێت هۆی جووڵانەوەی خەڵک هەرچەند کە زۆر جووڵە هەن کە هێشتا نەبوونەتە شۆڕشی گشتگیر و زۆر شۆڕش هەن کە بەلاڕێدا براون.

ڕەئیسی جەختی کردەوە: ئێمە خوازیاری چارەنووسی هاوبەشین بۆ هەموو مرۆڤایەتی و پشتگیری لە جیهانی بوونەوەی دادپەروەری دەکەین.

News Code 7056

Your Comment

You are replying to: .
captcha