ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا بە دوو سەرنشینی ڕووسەوە کەوتە خوار

بەشی تورکیا- ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا کەوتە خوارەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌: "ھێلیکۆپتەرێک لە چارداک سەربە پارێزگای دەنیزلی کەوتووەتە خوارەوە، ھێلیکۆپتەرەکە حەوت سەرنیشینی تیادا بوو کە دوو رووس و پێنج تورک بوون".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەست دا و پێنج کارمەندیش بریندار بوون".

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی تورکیا چەند گرتە ڤیدیۆیەکی رووداوەکەی بڵاو کردەوە.

News Code 7061

Your Comment

You are replying to: .
captcha