پۆلیسی فەرەنسا باندێکی قاچاخچی کە کۆچبەران دەباتە بەریتانیا دەستگیر دەکات

بەشی جیهان- پۆلیسی فەرەنسا باندێکی قاچاخچی دەستگیرکرد کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و بە رێگەی قاچاخ و بە بەلەم خەڵکیان رەوانەی بەریتانیا کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 22ی ئەیلوولی 2022، پۆلیسی فەرەنسی ئاشکرای کرد، لە شاری لیلی باکووری فەرەنسا، باندێکی قاچاخچێتییان دەستگیر کردووە کە زۆربەی ئەندامانی ئەو گرووپە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بە بەلەم خەڵکیان بە قاچاخ رەوانەی بەریتانیا کردووە.

هەروەها پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە قاچاخچییە، دەستیانگرتووە بەسەر 700 ئێلەگی مەلەکردن.

بە گوێرەی پۆلیس بنکەی سەرەکیی ئەو باندە لە شاری لیلی فەرەنسی بووە.

زایڤەر دێلرییۆ، سەرۆکی ئاژانسی ئۆکریستی فەرەنسی، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی کۆچبەران، بە میدیا فەرەنسی راگەیاندووە، باندەکە خەڵکیان لە کالییەوە بۆ نۆکەندی ئینگلیز گواستووەتەوە. هەروەها لە شاری لیل کەلوپەلی مەلەکردن و دەریایان بەسەر کۆچبەراندا دابەشکردووە پێش ئەوەی بە قاچاخ رەوانەی بەریتانیایان بکەن.

پۆلیسی فەرەنسی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو، 19ی ئەیلوول باندەکەیان دەستگیر کردووە کە لە سێ هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان و سێ فەرەنسی پێکدێن.

ئەو باندە تۆمەتبار کراون بەوەی لە ماوەی سێ مانگی وەرزی هاویندا، 80 کاروانی کۆچبەری نایاساییان لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە و بە بەلەم بۆ بەریتانیا رەوانە کردووە. لەو ژمارەیەش 50 کاروانیان بە سەرکەتوویی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەستی خۆیان. گومان دەکرێت بۆ هەر کاروانێکیش نزیکەی 80 هەزار دۆلاریان دەستکەوتبێت.

News Code 7063

Your Comment

You are replying to: .
captcha