کۆمپانیای دیلۆیت بڕی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای دیلۆیت بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ سێ مانگی دوەمی ئەمساڵ بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت، هەرێمی کوردستان لەماوەی 1/4 بۆ 30/6ی ئەمساڵ، بڕی 37 ملیۆن 618 هەزارو 577 بەرمیل نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە کردوە کە تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی بە 100.38 دۆلار فرۆشتوە هەروەها بڕی 237 هەزارو 475 بەرمیل نەوتی بەنرخی 54.08 دۆلار داوەتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، کۆی بەهای نەوتی فرۆشراو لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 3 ملیارو 789 ملیۆن و 290 هەزارو 279 دۆلار بووە.

دیلۆیت ئاماژەی بەوەدا کە لەو بڕە داهاتە یەک ملیارو 632 هەزارو 597 دۆلاری بۆ دانەوەی شایستەی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان و قەرز رۆیشتوەو هەروەها بڕی 584 ملیۆن و 609 هەزارو 407 دۆلار بۆ خەرجییەکانی دیکەی نەوت بوە لەوانە گواستنەوە و کۆگا کردن.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پارەی ماوە دوای دەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان کە بۆ موچە تەرخان کراوە بریتی بووە لە یەک ملیار و 571 ملیۆن 985 هەزارو 275 دۆلار.

News Code 7068

Your Comment

You are replying to: .
captcha