لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق  دەست پێدەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی دەکات لە ماوەی سێ هەفتەدا دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکی عوتەیبی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (24ی ئەیلولی 2022) وتی: "ڕەنگە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان سێ هەفتەی پێنەچێت".

تورکی عوتەیبی ڕوونیشی كردەوە، "هەڵپەساردنی دانیشتنەكانی پەرلەمان زیانێكی گەورەیە بۆ بەرژەوەندی ملیۆنان عێراقی گەیاندووە، بەتایبەتی كە نزیكەی 30 یاسا هەیە چاوەڕێی یەكلاكردنەوەن بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان".