مەولوود چاوشئۆغڵۆ: مکووڕین لەسەر کڕینی فڕۆکەی جەنگیی F-16

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەسەر مکوور بوونی وڵاتەکەی کردەوە لەسەر کڕینی فڕۆکەی جەنگیی  F-16 لە ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر کڕینی فڕۆکەی جەنگیی F-16 و ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد کە لەو بارەوە دووچاوەکی دەکات.

چاوشئۆغڵۆ کە بۆ بەشداری کردن لە هەفتادوهەفتەمین لووتکەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکی ئەمریکایە لەبارەی فرۆشتنی F-16 ئەمریکی بە تورکیا وتیشی: لە ئێستادا دانوستانەکان لە ئاستی تەکنیکی و ئاساییدا بەڕێوەدەچێت، هەڵبەت بەبۆنەی هەڵویستی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ئایا لەمپەڕێک لەمبارەوە هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لەسەر کرڕینی F-16 مکوورە.

News Code 7072

Your Comment

You are replying to: .
captcha