سەدر هێشتا ئامادە نییە پێشوازی لە شاندە سێقۆڵییەکەی سەرۆکی پەرلەمان و هەرێم و هاوپەیمانی فەتح بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای دەکات، هێشتا ڕێبەری رەوتی سەدر  ئامادە نییە پێشوازیی لەو شاندە سێقۆڵییە بکات کە لە دووەم دانیشتنی لایەنە سیاسییەکان بڕیاری پێکهێنانی درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەریم پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە: لیژنەی سێقۆڵی هێشتا چاوەڕێی موقتەدا سەدر دەکەن بۆئەوەی کاتی دیداری نێوانیان دیاری بکات، بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو پێشنیازانەی چوارچێوەی هەماهەنگیی و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەیخەنە بەردەم رەوتی سەدر بۆ دەرچوون لەو چەقبەستووییە سیاسییە.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، سەرەڕای پەیوەندییە بەردەوامەکانی لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە جیاوازەکان کە تێیدا داوا لە ڕەوتی سەدری دەکەن دەرگای دیالۆگ بکاتەوە، بەڵام هێشتا رەوتی سەدر دەرگای دیالۆگی لە بەردەم ئەو لیژنە سێ قۆڵییەدا داخستووە کە لە دووەم کۆبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی ناو کۆشکی حکوومەت بریاری لەسەردرا، لیژنەکەش بریتییە لە بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح.

بەوتەی کەریم چوارچێوەی هەماهەنگیی دژی بیرۆکەی هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە، هەروەک لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵییدایە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان، بەڵام گرفتەکە دەستوورییە و پەیوەستە بە پێکنەهێنانی حکوومەتەوە، دواتریش تەرخان کردنی بودجەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، کە دەبێت لەناو یاسای بودجەدا جێگای بکرێتەوە.

News Code 7073

Your Comment

You are replying to: .
captcha